Sangar Hamad Azeez
01 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2018
رەبات - AA
بەهۆی بوونی پەیوەندی لە نێوان حزبوڵڵا و بەرەی پۆلیساریۆ-ی مەغریب بە بیانووی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی " پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان"ی لەگەڵ ئێران هەڵپەسارد.
لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزیری دەرەوەی مەغریب ناسڕ بوریتا گوتی: "بە هۆی بوونی پەیوەندی لەنێوان حزبوڵلای لوبنانی و بەرەی پۆلیساریۆ، بڕیاردرا بە داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەمان لە تاران و هەروەها داواشمان لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئێران لە رەبات کردووە وڵاتەکەمان جێبهێڵن".
ناسڕ بوریتا ئەوەشی نەشاردەوە کە مەغریب ئەو هەنگاوی لە ژێر رۆشنایی ئەوە ناوە کە ئێران پشتیوانی لە حزبوڵلای لوبنانی دەکات و هەروەها ئەو رێکخراوەش پشتیوانی دارایی بەرەی پۆلیساریۆ دەکات لە دژی وڵاتەکەیان.