Sangar Hamad Azeez
01 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2018
پاریس - AA
لە گردبوونەوەکانی فەڕەنسا تایبەت بە ١ی ئایار پێکدادان لەنێوان پۆلیس و کرێکاران روویدا.
بەبۆنەی هاتنی رۆژی جیهانی کرێکار، سەندیکاکان و رێکخراوە مەدەنییەکان گردبوونەوەیەکیان سازکرد.
بە دەیان هەزار خۆپیشاندەر لە پاریس لە مەیدانی باستیل کۆبوونەوە و بە رێپێوان بەرەو مەیدانی ئیتالیا بەڕێکەوتن.
لە کاتی بەرێوەچوونی خۆپیشاندانەکانیش ژمارەیەک لە خۆپیشاندەر ئاگریان لە ئۆتۆمبێلێک بەردا و مۆلۆتۆفێکیشیان سختە نێو دوکانێکەوە و بەهۆیەوە پۆلیس رووبەڕوویان بووەوە.
لەئاکامی ئەو رووداوەش پێکهەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس روویدا.
لە رووداوەکاندا زیاد لە ٢٠٠ خۆپیشاندەری پەلاماردەر لە چالاکی خران و ٢٠٠ی دیکەش دەستگیر کران.
جیا لەمەش لە زۆربەی شارەکانی فەڕەنسا خۆپیشاندان ئەنجامدرا و تیایدا پێکدادان روویدا.