Hüseyin Gazi Kaykı
23 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌مه‌به‌ستی ته‌ماشاكردنی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی لە رۆژه‌ڤی تایبه‌ت به‌بۆنه‌ی 98ـه‌مین ساڵیادی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا و جه‌ژنی منداڵان و سه‌روه‌ری نیشتمانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گه‌یشته تەلاری په‌رله‌مان.
ئه‌ردۆغان له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا له لایه‌ن بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، ئه‌حمه‌د ئایدن پێشوازی لێكرا.
ئه‌ردۆغان سڵاوی له تیمی رێوڕه‌سمی پێشوازی كرد و له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی شه‌ره‌ف له لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، ئیسماعیل قاره‌مان پێشوازیلێكرا. پاشان چووه ناو تەلاری په‌رله‌مان و بۆ ئه‌و شوێنه‌ی بۆ ته‌رخانكرابوو.