Sarmand Hameed
22 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئەمینداری گشتی پارتی گەلی کۆماری(جەهەپە)، عاکیف حەمزەچەبی رایگەیاند کە رۆژی سێشەممە پارتەکەیان کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار رادەگەێنێت.
لەمیانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، چەپی جەختی لە ئامادەیی پارەتەکەی بۆ چوونە نێو هەڵبژاردنەکان کردەوە.
ئەمینداری گشتی جەهەپە، عاکیف حەمزەچەبی " رۆژی سێشەممە کاندیدمان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار رادەگەێنین" و داوای لە هاووڵاتییان کرد کە لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بە جەهەپە بدەن.
بڕیارە رۆژی ٢٤ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژارنەکان پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار لە تورکیا بەڕێوەبچێت.