Mohammed Baqi Hussein
05 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2016
جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په و گوته‌بێژی پارته‌كه، سەلیم بۆكێ رایگه‌یاند سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه‌یان كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی یه‌نی كاپی شاری ئیستانبوڵ به‌شداری ده‌كات.
به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی جه‌هه‌په له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا.
جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، سەلیم بۆكێ له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په به چ ئامانج شه‌وی 15ی تهمووز له په‌رله‌مانی توركیا مابێتنه‌وه، به‌هه‌مان ئامانج به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌یی 'دیموكراسی و شه‌هیدان' ده‌كه‌ن كه 7ی ئاب به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆكێ رایگه‌یاند به په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆك لقه‌كان و بریكارانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یانه‌وه به‌شداری له كۆبوونه‌وه جهماوهرییهكهدا ده‌كه‌ن.
بۆكێ گوتی: "بانگه‌وازه‌كانی رای گشتی به‌هه‌ند وه‌رگیران و ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی پارته‌كه‌مان بابه‌ته‌كه‌ی به‌وردی هه‌ڵسه‌نگاند. له‌ئه‌نجامی ههڵسهنگاندنهكاندا به‌ڕێز سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه‌مان بڕیاری به‌شداریكردنی دا. سوورین له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی به له‌به‌رچاوگرتنی پێویستیی دیموكراسی، سه‌روه‌ریی یاسا و رێزگرتن له شه‌هیدان پێیگه‌یشتووین. دوای كه‌مێكی دیکە به‌ڕێز سه‌رۆكی گشتیمان په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه ده‌كات و سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه زانیاریی وردیان پێده‌دات".