Selma Kasap
22 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی 23ی نیسان، جه‌ژنی منداڵان و سه‌روه‌ری نیشتمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له‌و په‌یامه‌یدا ئه‌ردۆغان 98ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی توركیا و جه‌ژنی منداڵان و سه‌روه‌ری نیشتمانی پیرۆزكرد.
ئه‌ردۆغان له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دامه‌زراندنی په‌رله‌مان به هوتافی "ده‌سه‌ڵاتداری بێ شه‌رت و مه‌رج هی گه‌له" به واتای گه‌وره‌یی و پێداگریی راگه‌یاندنی ته‌واو سه‌ربه‌خۆییه به هه‌موو جیهان.
ئه‌ردۆغان له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند "له خه‌باتی سه‌ربه‌خۆییماندا گه‌لی ئازیزمان كه قارهمانیهتێكی بێ وێنه‌ی نووسیه‌وه، ئه‌و ئیراده گه‌وره‌یه‌ی نیشاندا بووه ئیلهام بۆ خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی دیكه".