Yusuf Aydın Deniz ,Sarp Özer
22 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ له میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌وخۆی ته‌له‌ڤیزیۆنی Kanal 7دا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
لێدوانه‌كانی پێشتری بەکر بۆزداغ وه‌بیرهێنرایه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نابێت، ئه‌ویش گوتی: "ئه‌و لێدوانانه‌مان باس له پێگه‌ی ئه‌و رۆژه‌مان ده‌كات. له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ئه‌و رۆژانه له ئه‌نجوومه‌نی پارت یان شوێنه جیاوازه‌كان كراوه بۆچوونی هاوبه‌ش و رای هه‌موومان وابووه كه پێویسته هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا له‌م قۆناغه‌دا چی گۆڕانكاریه‌ك روویداوه، بەکر بۆزداغ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی ژمارەیەک هۆكاری خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كرد، ئه‌وه‌یش دۆخێكی نوێی هێنایه ئاراوه كه وه‌ك پارت هه‌ڵسه‌نگاندنی نوێیان بۆ كردووه.
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا باخچه‌لی پێش لێدوانه‌كه‌ی پێشتر ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه یان نا، بەکر بۆزداغ گوتی: "هیچ راوێژ و هه‌ڵسه‌نگاندنێك نه‌كرا".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ گوتیشی: "له خاڵێكداین كه له زۆر بواردا به به‌رده‌وامی كات به‌فیڕۆدانی توركیا به‌مشتومڕی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه تا 2019، مه‌ترسیی جیۆپۆلیتیك رووده‌ده‌ن. ئه‌و رووداوانه‌ی له عێراق و سووریا روو ده‌ده‌ن، ئه‌و حساباتانه‌ی له شوێنانی دیكه ده‌كرێن، ئه‌وانه‌یش ده‌بینین. كاتێک ئه‌وانه ده‌بینین گه‌یشتینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه پێویسته ئیدی ئه‌وه پێش كاتی خۆی ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ئه‌و پێگه و رایه‌مان گۆڕی. ئێستا بوونی هه‌ڵبژاردن پێگه‌یه‌كی نوێی ئاك پارتی و حكوومه‌ته به هۆی گۆڕینی ههلومهرجهكانهوه بوو".
به‌كر بۆزداغ هه‌روه‌ها گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه بۆچوونێكی له‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌بوو. پلانه‌كانی ئێمه، هه‌موو ئامانجه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ك بوو بۆ 2019ه. به‌پێی ئه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌ڕێوه‌ده‌برد، به‌ڵام كاتێک هه‌لومه‌رجی نوێ هاته ئاراوه ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه كرد و گه‌یشتینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و ده‌وڵه‌تدایه و ئه‌و بڕیاره‌مان دا".
به‌كر بۆزداغ گوتی: "ده‌ڵێن گوتراوه، ئابووری زه‌نگی لێداوه، كێشه‌ی جددی هه‌یه، زیاتریش گه‌ورە ده‌بێت. ئه‌مه تابلۆیه‌كی خراپتر ده‌هێنێته ئاراوه، له‌به‌رئه‌وه تا قه‌یرانی ئابووری زیاتریش گه‌وره نه‌بووه، بڕیاری هه‌ڵبژاردن بده‌ین. ئایا شتێكی له‌م جۆره هه‌یه؟ ئێمه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا و گه‌له خۆشه‌ویسته‌كه‌ماندا هه‌ڵوێستمان گۆڕیوه."
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ ئاماژه‌ی دا به‌ڕووداوه‌كانی ده‌ورووبه‌ری توركیا و باسی له ململانێی زلهێزه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و رووسیا كرد له سووریا و گوتی: "ده‌كرا مشتومڕی كاتی هه‌ڵبژاردن له توركیا، ببوایه‌ته كێشه له‌به‌رده‌م نیشاندانی كاردانه‌وه له پێشهاته‌كانی ئه‌وێدا".
بەکر بۆزداغ گوتیشی: "له ئاینده‌دا لێره پێشهاتی دیكه‌ش رووده‌ده‌ن. له‌به‌رئه‌وه ئێمه پێویسته بۆ ئه‌وانه‌ش له ئامادهكاریدابین. ئێمه ئه‌مه ده‌بینین. پێویسته توركیا به حكوومه‌تێكه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌م تاقیكردنه‌وانه ببێته‌وه كه پێنج ساڵی گرتووه‌ته‌به‌ر، نه‌ك سبه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن بچێت".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌كاتێكدا توركیا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش، فه‌تۆ، په‌كه‌كه و DHKP-C دایه، وڵاتان به‌ئاشكرا پشتگیریی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن و گوتی: "هه‌رچه‌نده له توركیا تیرۆر پشتی شكێنراوه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ست له سیناریۆكانیان هه‌ڵناگرن".
بەکر بۆزداغ گوتی: "له پێناو نه‌هێشتنی ناڕوونی و داخستنی هه‌موو ئه‌و حساب و كتاب و ته‌ڵانه، ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ناوه. چه‌ندین هێزی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه ناوخۆییه‌كان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن، پیلانی زۆریان هه‌یه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیاوه. هێنانه‌پێشه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن، سیناریۆی پیلانه‌كانیانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌و ته‌ڵانه‌ی بۆ توركیا نراونه‌ته‌وه، به‌ده‌ستی خۆیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه. ئیدی هیچ كه‌س ناتوانێت ده‌ستوه‌ربداته توركیا. بڕیاری هه‌ڵبژاردن هه‌موو پیلانگێڕانی پهرێشانكردووه".