Haydar Karaalp
20 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2019
به‌غدا – AA
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، عه‌لی سیستانی داوای كرد بۆ رزگاربوون له‌و كێشانه‌ی عێراق تێیكه‌وتووه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت.
نوێنه‌ری سیستانی له كه‌ربه‌لا، عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی، دوای گوتاری هه‌ینی "گوتاری سیاسیی" سیستانی خوێنده‌وه.
سیستانی له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به رفاندن و كوشتنی خۆپیشانده‌ران كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ره‌وشی عێراق سه‌خته و مایه‌ی نیگه‌رانییه.
عه‌لی سیستانی ره‌خنه‌ی له‌وه گرتووه كه وێڕای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی هێشتا كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێكنههێندراوه و نووسیوویه‌تی: "بۆ رزگاربوونی له كێشه‌كانی ئێستا، به‌رگرتن له ئاژاوه و جه‌نگی ناوخۆ له وڵات ده‌بێت كۆمیسیاری سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به یاسایه‌كی به‌هێزی هه‌ڵبژاردنه‌وه بچێته ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته".
سیستانی تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت "جدی" بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق.
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق داوای له حكوومه‌تیش كردووه به شێوه‌یه‌كی دوور له چه‌ك و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.