Fahrettin İbrahim
20 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پەلاماری گوندێکی مەخمووریان دا و خەڵکی گوندەکە ڕووبەڕویان بوونەوە.
بەپێی هەواڵێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، كاتژمێر ٧ی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، چه‌كدارانی داعش هه‌وڵیانداوه دزه بكه‌نه ناو گوندی عه‌لی ره‌ش له سنووری ناحیه‌ی باقرت سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور، به‌ڵام خه‌ڵكی گونده‌كه، كه سه‌رجه‌میان كوردن، رێگرییان لێكردوون.
بەپێی ئەم هەواڵە، شه‌ڕ له نێوان خەڵکی گوندەکە و چەکدارانی داعش دروست بووه، چەکداران نەیانتوانیوە دزە بکەنە ناو گوندەکە.
لە هەواڵەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هیچ زیانێك به‌و گونده و دانیشتوانه‌كه‌ی نەگەیشتووە و په‌لاماره‌كه شكستی هێناوە و چه‌كدارانی داعش ناچاركران به‌ره‌و مۆڵگه‌كانیان هه‌ڵبێن.