Haydar Karaalp
20 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2019
به‌غدا - AA
له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، خۆپیشانده‌رانی دژ به حكوومه‌ت، پرۆتێستۆی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، محه‌مه‌د حه‌لبوسی-یان كرد كه پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌یانتوانیوه سه‌رۆكی نوێی حكوومه‌ت دیاری بكه‌ن.
خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ندی به‌غدا، ره‌خنه‌یان له سهركۆمار به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆكی په‌رله‌مان حه‌لبوسی گرت، كه نه‌یانتوانی داواكاری چاوه‌ڕوانكراو پێشكه‌شی یه‌كێك له كاندیده‌كان بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاوبوونه‌ته‌وه، خۆپیشانده‌رانی به‌غدا هوتافی "به‌رهه‌م و حه‌لبوسی، نۆره‌ی ئێوه‌یه" ده‌ڵێنه‌وه.
به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، پێویسته سه‌ركۆماری له ماوه‌ی 15 رۆژدا ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌ت بسپێرێت به كاندیدێك. ئه‌و ماوه‌یه‌ش له كاتژمێر 24:00ی دوێنێوه ته‌واوبووه.
ئه‌و كاندیده‌ی به‌رهه‌م ساڵح رایدهسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت پێویسته په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكات.