Emre Aytekin,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
09 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
سیئۆل - AA
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشوور، پارك گیون های كه به هۆی گەندەڵی سیاسیی له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، هاووڵاتییانی كۆریای باشوور له ده‌نگدانێكی پێشوه‌ختدا كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ستیپێكرد چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كۆریای باشوور، 140 هه‌زار ناوه‌ندی ده‌نگدانی كردبۆوه بۆ 42،5 ملیۆن ده‌نگده‌ری تۆماركراو، بۆ ئه‌وه‌یش چاوهڕواندهكرا رێژه‌ی به‌شداربوون له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌سه‌دا 80كان بێت.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه یه‌ك له‌سه‌ر چواری ده‌نگده‌ران سوودیان له ده‌نگدانه پێشوهختیهكه وه‌رگرتووه كه ماوه‌كه‌ی دوو رۆژ بووه.
له راپرسییه‌كانی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه 13 پاڵێوراو تێیدا پێشبڕكێ ده‌كه‌ن، پاڵێوراوی پارتی دیموكرات، موون جای ئین له پێش پاڵێوراوه‌كانی دیكهوهبوو.
براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كه له كاتژمێر 20:00 به كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته دوای داخستنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كات، ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رۆكی نوێ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌بێت و بێ ئه‌وه‌ی قۆناغی راگوزه‌ری هه‌بێت، راسته‌وخۆ ده‌ستبه‌كارده‌بێت.