Mümin Altaş,Mohammed Baqi Hussein
04 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی كۆریای باشوور، لی ناك-یۆن ئه‌مڕۆ سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ كۆریای باشوور ئه‌نجامده‌دات.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، یڵدرم له سیئۆلی پایته‌خت له‌گه‌ڵ لی ناك-یۆن كۆده‌بێته‌وه.
بڕیاره یڵدرم له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری كۆریای باشوور، موون جیا-ئین و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی، چونگ سی كیون كۆبێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بابه‌تەکانی په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری، بازرگانی و كولتووریی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ بكرێن. هاوكات چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پرسەکانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، كۆچکردنی هه‌ڕه‌مه‌كی و بابه‌ته ناوچه‌یی و جیهانییه‌كانیش باسیان لێوەبكرێت.