Zana Natık Kerem
04 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2017
یەمەن - AA
سەرچاوەیەكی سەربازی لە یەمەن رایگەیاند كە لە میانی شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حووسی و هێزەكانی سەرۆكی پێشوو، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، گوللـە هاوەنێك ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری سەنعا كرا كە بە ھۆیەوە ئاگرێك لە باڵیۆزخانەكە كەوتەوە.
سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بە ئاراستەكردنی گوللـە هاوەنێك، باڵیۆزخانەی ئێران لە باشووری شاری سەنعا كرایە ئامانج كە بە هۆیەوە ئاگرێك لە باڵیۆزخانەكە كەوتەوە".
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە هێشتا ئەو سەرچاوەیە نەزانراوە كە گوللـە هاوەنەكەی ئاراستەكردووە.
هەر بە گوتەی سەرچاوەكە هێشتا ئاگر لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری سەنعا بەرزدەبێتەوە و هەروەها لە ئێستادا شەڕ و پێكدادانێكی توند لە نێوان چەكدارانی حووسی و هێزەكانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە نزیك گەڕەكەكانی نزیك باڵیۆزخانەكە روودەدات.
لە شەوی رابردووە، شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان چەكدارانی حووسی و هێزەكانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە شاری سەنعا روودەدات كە تا ئێستا بەردەوامە.