hamza mansur . Sarmand Hamee
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2016
بە گوتەی سەرچاوەكانی ئەمنی و شاهید حاڵەكان، تەقینەوەیەكی خۆكوژی گردبوونەوەیەكی خۆبەخشانی سوپای یەمەن لە شاری عەدەن لە باشووری یەمەن كردە ئامانج و بەهۆیەوە 20 سەرباز كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
ئەو سەرچاوانە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونیان كردەوە، كەسێكی خۆكوژ كە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی پێ بووە لە نێو گردبوونەوەیەكی خۆبەخشان لە سوپای یەمەن لە بەردەم ماڵی فەرماندەی لیوای 39ی سوپای یەمەن عەبدوڵا سوبیحی لە ناوەڕاستی شاری عەدەن لە باشووری یەمەن خۆی تەقاندەوە.
بە گوتەی سەرچاوەكان، بەهۆی ئەو تەقینەوەیە 20 سەرباز كوژران و ژمارەیەكی دیكە كە هێشتا بەتەواوی ژمارەكە نەزاندراوە برینداربوون.
سوبیحی بە یەكێك لە فەرماندە دیارە سەربازییەكانی سوپای یەمەن دادەندرێت بەتایبەتی پاش ئەوەی فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی رزگاركردنی عەدەن لە ژێر دەستی حوسییەكانی لە مانگی تەمووزی رابردوو پێ سپردرابوو.
تاکو ئێستا هیچ لایەنێك بە فەرمی بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوە خۆكوژییەی نەگرتووەتە ئەستۆ.