Mustafa Keleş,Hemın Othman Mohammed
09 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
رووسیا ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ی پێشكه‌شی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه بۆ پشتیوانی له‌و یاداشتنامه‌یه ئاماده‌ی كردووه كه له ئاستانا له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران واژووی كرد له‌باره‌ی دروستكردنی "ناوچه‌كانی داماڵدراو له پێكدادان" له سووریا.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئوروگوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئهلبیۆ رۆسێلی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ ئەم مانگە، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه دانوستانه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه بریاره‌ی رووسیا به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئهنجوومهنهكهدا دابه‌شیكردووه درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا بڕیار نه‌دراوه له‌باره‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ری.
له پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی رووسیادا ئاماژه به‌وه كراوه كه به ناوبژیوانی توركیا، رووسیا و ئێران و به چاودێری ئوردن و ئه‌مریكا، حكوومه‌تی سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ئاستانا كۆبوونه‌ته‌وه و، له‌سه‌ر یاداشتنامه‌یه‌ك رێككه‌وتوون.
له پرۆژه بڕیاره‌كه‌دا داوا له هه‌موو لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان كراوه له سووریا كه پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی كانوونی یه‌كه‌می 2016 و، یاداشتنامه‌كه‌ی ئاستانا بن، هه‌روه‌ها داواش له ته‌واوی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كراوه به‌نیه‌تی باشه‌وه هاوكاربن له جێبه‌جێكردنی "ناوچه‌كانی داماڵدراو له پێكدادان".
له هاوپێچی پرۆژه بڕیاره‌كه‌دا ئه‌و یاداشتنامه‌یه خراوه‌ته‌ڕوو كه له ئاستانا واژووكراوه.