Cemal Sargati
09 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2017
سلێمانى - AA
رێکخه‌رى ژوورى توێژینه‌وه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دكتۆر محەمه‌د عه‌لى:
- "یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئاماده نییه بۆ جێبه‌جێكردنى هیچ یه‌كێك له‌و مادده و بڕگانه‌ى كه لە رێكکه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ى هه‌ردوولادا هاتووه".
- ده‌بێت پارێزگاى سلێمانى به لامه‌ركه‌زیه‌ت بكرێت و داهاتى پارێزگاكه‌ش بۆ پارێزگاكه خۆى بێت".
رێکخه‌رى ژوورى توێژینه‌وه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دكتۆر محەمه‌د عه‌لى باس له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوینێى سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات، هه‌روه‌ها باس له گۆڕینى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات كه یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان پێشنیازی كردووه، هەروەها له‌باره‌ى پۆستى پارێزگارى سلێمانیشه‌وه قسه‌ده‌كات.
رێکخه‌رى ژوورى توێژینه‌وه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دكتۆر محەمه‌د عه‌لى له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتی: "دوێنى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبەشی سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له شارى سلێمانى و له باره‌گاى بزووتنه‌وه‌ى گۆران به‌ڕێوه‌چوو كه ئه‌وه‌ش به‌شێك بوو له كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى هه‌ردوولا بۆ جێبه‌جێكردنى مادده و بڕگه‌كانى ناو رێكکه‌وتنه‌كه هاوبەشەکە".
گوتیشى: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ هیچ ده‌رئه‌نجامێكى ئیجابى نه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان ئاماده نییه بۆ جێبه‌جێكردنى هیچ یه‌كێك له‌و مادده و بڕگانه‌ى كه له‌ناو رێكکه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ى هه‌ردوولادا هاتووه".
له‌باره‌ى گۆڕینى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه، رێکخه‌رى ژوورى توێژینه‌وه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان گوتی: "بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان باوەڕى ته‌واوى به سیسته‌مى په‌رله‌مانى هه‌یه به‌ڵام یه‌كێتیى نیشتیمانیى کوردستان باس له گۆڕینى كه‌سێك ده‌كات كه هیچ كێشه‌یه‌كى یاسایى و سیاسى نییه كه ده‌بوو یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان باس له كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بكردایه نه‌وەك پۆستی سه‌رۆكى په‌رله‌مان، بۆیه پێویسته یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان چاره‌سه‌رێك بۆ گرفتى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بدۆزێته‌وه نه‌وەك ده‌ستكارى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بكات كه له كاتێكدا هیچ گرفتێكى یاسایى و سیاسى نییه".
محەمه‌د عه‌لى ئه‌وه‌شى گوت "تاوه‌كو ئێستا و له دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونهوهیەکی دیکە له نێوان سەرکردایەتی هاوبەشی یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دانه‌نراوه كه بڕیاربێت كۆببنه‌وه".
له‌باره‌ى پۆستى پارێزگارى سلێمانییه‌وه، دكتۆر محەمه‌د عه‌لى گوتى: "بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆست و كه‌سه‌كه‌ى به لاوه گرنگ نییه ته‌نها دۆسیه‌ى پارێزگارى سلێمانى به لاوه گرنگه به‌وه‌ى لاى ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دۆسیه‌كه له دوو بابه‌ت خۆى ده‌بینێته‌وه كه ئه‌ویش، یه‌كه‌م بابه‌تى لامه‌ركه‌زیه‌ت و دووه‌میان داهاتى پارێزگاكه‌یه تاوه‌كو ئه‌م دوو بابه‌ته قسه‌ى له‌سه‌ر نه‌كرێت و چاره‌سه‌رێكى بۆ نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وا ئه‌و گرفته هه‌ر دروست ده‌بێت".
رێکخه‌رى ژوورى توێژینه‌وه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دكتۆر محمه‌د عه‌لى گوتیشى: "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌ردار قادر ئه‌نجامه نه‌ك هۆكار بۆیه تاوه‌كو هۆكاره‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و یان هه‌ركه‌سێكى تر ببێت به پارێزگارى سلێمانى ئه‌وا ئه‌و گرفتانه رووده‌دات و هاوشێوه‌ى ئێستاى لێ دێت، بۆیه ئێمه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان زیاتر له‌باره‌ى ئه‌م دوو بابه‌ته‌یه كه ده‌بێت پارێزگاى سلێمانى به لامه‌ركه‌زیه‌ت بكرێت و داهاتى پارێزگاكه‌ش بۆ پارێزگاكه خۆى بێت تاوه‌كو بگه‌یه‌نه چاره‌سه‌رێك ئه‌و كاته‌ش پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كه گرفتێكى گه‌وره نابێت".