Ferdi Türkten
21 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2016
وه‌زیری به‌رگری توركیا، فیكری ئشک، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ئاشتۆن كارته‌ر رایگه‌یاند: "وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڵێندراوه،چه‌كدارانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه كه له منبج ماونه‌ته‌وه، بكشێنه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات. متمانه به گوته‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ناكرێت، دیارنییه په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه سبه‌ینێ چی ده‌كه‌ن".
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئشک جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌و وڵاته‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی داعش زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌یه و، به‌و هۆیه‌وه گه‌وره‌ترین به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه، توركیایه.
هه‌روه‌ها ئشک باسی له‌وه كرد كه توركیا هه‌نگاوی زۆر گرنگی ناوه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌م دواییانه‌دا له سووریاوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراته، كه كاریگه‌ری زۆری هه‌یه.
گوتیشی: "كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی دابق له‌لایه‌ن سوپای سووریای ئازاد له‌م دواییانه‌دا، كه پشتیوانی ئێمه و هاوپه‌یمانی به‌ده‌ستهێناوه گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. ئه‌وه‌ش گورزێكی به‌رچاو بوو به‌ر داعش كه‌وت و وره‌ی رووخا. ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه پشتیوانی له سوپای سووریای ئازاد بكرێت ئه‌وا له سووریا دژ به داعش كاریگه‌ری ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "لە هەڵوێستی ئەمریکا دەگەین لەبارەی تێڕوانینی ئەرێنی بۆ ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات و پەلەکردن لە پێشرەوییەکان بۆ ڕەققە. ئێمەش چاوەڕێین کە ئەو چەکدارانەی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە لە منبج ماون لە رۆژهەڵاتی فوڕات بکشێنەوە . باوەر بە بەڵێنی رێکخراوی تیرۆرستی ناکرێت و کەس نازانێت سبەی بەتەمای چین".
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ئاشتۆن كارته‌ر، ده‌ستخۆشی له رزگاركردنی دابق كرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاده‌وه كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانیان ده‌كرێت و، گوتی: "هه‌موو جیهان بۆ ئه‌وه سوپاسگوزاره".
كارته‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه توركیا ملیۆنان په‌نابه‌ری له‌خۆ گرتووه كه له سووریا و عێراقه‌وه روویان له وڵاته‌كه‌ی كردووه، به‌مه‌ش بارێكی قورسی خستووه‌ته سه‌ر شانی خۆی و، گوتی: "گرنگیدانی توركیا به پێشهاته‌كانی سووریا و عێراق گونجاوه. پشتیوانی لێده‌كه‌ین له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی له‌سه‌ر سنووره‌كانی. خوازیارین توركیا به‌شداری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه بكات كه دژی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چن. ئەگه‌ر له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌ندێجار بۆچوونی جیاوازیشمان هه‌بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان هه‌میشه هاوڕاین. دژ وه‌ستان به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره تیرۆریزمێك له‌نێو ئه‌م بنهمایانهدایه. له ئه‌نجامدا، ره‌نگه ته‌نیا له شێوازی گه‌یشتن به ئامانجه‌كان جیاوازیمان هه‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك دوو هاوپه‌یمانی نزیك له‌سه‌ر هه‌موو بابهتهكان كار ده‌كه‌ین و پێکەوە تێ‌یان ده‌په‌ڕێنین".