Hemın Othman Mohammed
31 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2016
سه‌باره‌ت به‌و كێشه ته‌ندروستییه‌ی کە به‌یانی دوێنێ رووبه‌ڕووی بووه‌وه، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په فیگه‌ن یوكسه‌كداغ رایگه‌یاند "هێنده به ئاسانی رزگاریان نابێت لێمان. پارتێكی قاچاخ له به‌رامبه‌ریاندا نییه. ئێمه هه‌میشه لێره بووین و به‌رده‌وام ده‌بین لێره. جارێ نیازی مردنمان نییه".
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی له وان، یوكسه‌كداغ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامانی پارته‌كه‌یدا كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه كه له شارۆچكه‌ی ئه‌دره‌میت به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا یوكسه‌كداغ گوتارێکی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پارته‌كانی دیكه به‌رامبه‌ر هه‌ده‌په یه‌كیان گرتووه، له‌به‌رئه‌وه له په‌رله‌مانی توركیادا دوو هێز بوونیان هه‌یه.
فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌ده‌په تا كۆتایی مافی ره‌وای خۆیه‌تی ئه‌و پێگه‌یه‌ی له په‌رله‌مان هه‌یه‌تی كه به ده‌نگی گه‌ل به‌ده‌ستی هێناوه و گوتی: "ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییه یاساییه‌كان دا و، رێگه‌یان پێدا، واژۆیان له‌سه‌ر یاساكه كرد و به به‌ڵی ده‌نگیان پێدا، ناگونجێت پێیان بگوترێت پارتی سیاسی. پێویسته وه‌ك هه‌ده‌په به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر باس له‌وه بكه‌ین كه رێگای سیاسی دیكه هه‌یه دوور له جه‌نگ، توندوتیژی و پشێوی. ئێمه وه‌ك دوێنێ ئه‌مڕۆش زۆر باش ده‌زانین كه ده‌كرێت سیاسه‌تێكی دیموكراتی ئاشتیخوازانه جێگره‌وه‌بێت. سه‌ره‌ڕای راستی پارتێك كه ئه‌مڕۆ پارێزبه‌ندییه یاساییه‌كانی هه‌ڵگیراوه و خراوه‌ته به‌رده‌م دادگا، ناتوانن هێز و متمانه به‌خۆبوونمان تێكبشكێنن، چونكه ئێمه به جه‌نگ و كاولكاری خۆراک نه‌دراوین".
هاوكات یوكسه‌كداغ سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه له ته‌ندروستیان پرسیوه و گوتی: "كێشه‌یه‌كی وه‌ها نییه، كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی بچووك بوو و تێپه‌ڕی. ئه‌وانه هه‌میشه ده‌خوازن هه‌ڵبێین یان بمرین، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ هیچیان نه‌بووه. هێنده به ئاسانی نه‌جاتیان نابێت لێمان. پارتێكی قاچاخ له به‌رامبه‌ریاندا نییه. ئێمه هه‌میشه لێره بووین و به‌رده‌وام ده‌بین لێره. جارێ نیازی مردنمان نییه. ئێمه كه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه (ژیان به‌رگری كردنه) هه‌ر سه‌عاتێكی ژیانمان به به‌رگری كردن به‌ڕێده‌كه‌ین. ئه‌وانه‌ی رۆژ ده‌ژمێرن بۆ مردنمان، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌ها هه‌ڵاتن ئه‌ها هه‌ڵدێن، لێره‌دا به‌ژیان و به‌رگری كردن وه‌ڵام وه‌رده‌گرنه‌وه".
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په یوكسه‌كداغ، كه به‌یانی دوێنێ سه‌ردانی شاری وانی كرد، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌رید مه‌له‌ن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، یوكسه‌كداغ له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرا و پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و ئاسایی بوونه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی، كاتژمێر 4ی دوای نیوەڕۆ نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت.