Mohammed Baqi Hussein
31 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "بۆچی رۆژئاوا هێنده ئیره‌یی به توركیا ده‌بات؟ بۆچی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه جیاكاره ده‌كه‌نه به‌ڵا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مانه‌وه؟ چه‌كیان پێ دەدەن، پاره‌یان پێ دەدەن، له كاتێكدا پشتگیریی ئه‌مانه ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا راستگۆ نین. چی ده‌كه‌ن با بیكه‌ن، كه‌سانی سیاسیی هه‌ن لە ژێر کاریگەریی پەکەکەدان، ئێستا ده‌ستیان به هه‌ڵاتن كردووه. ده‌بێت هه‌ڵبێن، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌یان نییه".
ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌دنان مه‌نده‌ره‌سی ئیزمیر گوتارێكی پێشكه‌شی ئه‌و هاووڵاتییانه كرد كه پێشوازییان لێ كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "بۆچی رۆژئاوا هێنده ئیره‌یی به توركیا ده‌بات؟ بۆچی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه جیاكاری ده‌كه‌نه به‌ڵا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مانه‌وه؟ چه‌كیان پێ دەدەن، پاره‌یان پێ دەدەن، له كاتێكدا پشتگیریی ئه‌مانه ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا راستگۆ نین".
ناوبراو به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به گوتاره‌كه‌ی دا: "چی ده‌كه‌ن با بیكه‌ن، كه‌سانی سیاسیی هه‌ن لە ژێر کاریگەریی پەکەکەدان، ئێستا ده‌ستیان به هه‌ڵاتن كردووه. ده‌بێت هه‌ڵبێن، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌یان نییه. ئێمه ده‌ڵێین، ئه‌و رێكخراوی تیرۆریستی، یان چه‌كه‌كانتان راده‌ست ده‌كه‌ن و كۆنكرێتی به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن، یان ئه‌م وڵاته به‌جێدێڵن و ده‌ڕۆن. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه كۆتاییان نایه‌ت تا ئه‌م وڵاته ئارامیی بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه. به سه‌رباز و پۆلیس و گوندپارێزهكانمان، له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژههڵاتتی ئه‌م وڵاته درێژه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌ده‌ین".
سەرکۆماری تورکیا له‌باره‌ی پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوتهریبیشهوه دوا و گوتی: "ناوی به رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵاچی تۆمار كرا و بڕیاره‌كه‌مان بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نارد. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش بڕیاری خۆی دا و به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی بۆی ناردینه‌وه. ئێمه‌ش په‌سه‌ندمان كرد و ئیدی ده‌چێته به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانییه‌وه. ئه‌م گه‌له‌یان پارچه پارچه كرد، ئێمه رێگه به‌وانه ناده‌ین كه ئه‌م گه‌له پارچه پارچه ده‌كه‌ن. ده‌بێت باجی ئه‌مه بده‌ن. ئێستا هه‌ندێكیان هه‌ڵدێن و هه‌ندێكیشیان له به‌ندیخانه و دادگاكان‌دا دادگایی ده‌كرێن. ئه‌مه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت".