Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
31 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2016
یەکێک لە مانۆڕە بەرنامە بۆ دارێژراوەکانی سوپای تورکیا، مانۆڕی سەربازیی ئەفەس ٢٠١٦، بە بەشداریی هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم، سەرۆکی ئەرکانی سوپا ژەنەراڵ خولوسی ئاکار و وەزیری بەرگری فیکری، ئشک دەستی پێ کرد.
ئەردۆغان لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە هاتە ناوچەی دۆغانبەی لە شارۆچکەی سەفەریحیسار، هێلیکۆپتەری سەربازیی هاوەڵیی ئەردۆغانی دەکرد لەکاتی هاتنیدا.
هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و فەرماندەی سوپا لە ئیجە ژەنەراڵ عەبدوڵڵا رەجەب پێشوازییان لە ئەردۆغان کرد. دواتر ئەردۆغان و یڵدرم چوونە ئەو جێگەیەی کە لێوەی تەماشای مانۆڕەکە دەکەن و لەوێش لەلایەن سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا ژەنەراڵ خولوسی ئاکار و فەرماندەکانی دیکەوە پێشوازییان لێ کرا.
سەرکۆماری تورکیا سڵاوی لەو فەرماندە بیانییانە کرد کە بەشداریی لە مانۆڕەکەدا دەکەن و دواتر دانیشت. پاش ئەوەش کە دەزگاکانی راگەیاندن بۆ ماوەیەکی کەم رێگەی وێنەگرتنیان پێدرا، مانۆڕەکە دەستی پێ کرد.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكوه‌زیران بینالی یڵدرم، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا هولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری فیكری ئیشیك و ژماریه‌ك چاودێری دیار ئاماده‌ی چالاكییه‌كان بوون و كڵاوی تایبه‌ت به مانۆڕه‌كه‌یان له‌سه‌ر كرد.
- له 79 وڵاته‌وه 255 چاودێری هه‌ڵبژارده به‌شدارن
له ریزی چاودێرهكاندا هه‌ریه‌ك له ئه‌ردۆغان، یڵدرم، وه‌زیری به‌رگری ئازه‌ربایجان، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای سعوودیه، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای قه‌ته‌ر، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئۆكراینا، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای پۆڵۆنیا، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكایی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكایی سوپای ژاپۆن و فه‌رمانده‌ی هێزی وشكایی سوپای پاكستان ده‌بینرێن.