Hemın Othman Mohammed
14 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2016
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و ئاسته‌ش نزیك نه‌بوون كه پێویسته بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی بێ متمانه‌یی له‌نێوان خه‌ڵك و هێزه ئه‌منییه‌كاندا.
له كۆشكی سپی ئۆباما له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كه‌كانی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌وه، كه هه‌ریه‌ك له وه‌زیری داد لۆریتا لینج، نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی "ژیانی ره‌ش پێسته‌كان به‌هادارن"، ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكوانان، سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نییه‌كان و سیاسه‌تمه‌دارانی ناوخۆی ئه‌مریكا به‌شداریان تێدا كرد.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه زیاتر له سێ سەعاتی خایاند، ئۆباما گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه كرد كه گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی و نه‌هێشتنی ئه‌و بێ متمانه‌ییه‌ی له‌نێوان گه‌ل و یه‌كه‌كانی ئاسایش‌دا دروست بووه.
ئۆباما، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌ووه كه كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چووه، هاوكات ئاماژه‌ی به گرنگی كۆبوونه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه كرد له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه پشتیوانییه‌كان و خه‌ڵك.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆباما، تیشكی خسته‌سه‌ر كاریگه‌ریی نه‌رێنی ئه‌و هه‌واڵه خراپانه‌ی له‌باره‌ی روودانی كه‌موكورتی ئه‌منییه‌وه دروست ده‌بن و گوتی: "له نزیك ئه‌و شوێنه نین كه خوازیارین لێی بین. له خاڵێكدا نین كۆمه‌ڵگه‌ی ره‌ش پێست باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ن كه‌وا به‌شی پۆلیس به‌ڕێز و شه‌ره‌ف و به یه‌كسانی خزمه‌تیان ده‌كه‌ن".