Hemın Othman Mohammed
25 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2016
گوته‌بێژی كۆشكی سپی جۆش ئێرنست:
- "توركیای هاوپه‌یمانمان له ناتۆ، هاوكاری گرنگی پێشكه‌شی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كردووه، (ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی جه‌رابلوس) دوایین نموونه‌ی ئه‌وه‌یه".
- "له‌ناو ئه‌و گرووپانه‌ی دژ به داعش ده‌جه‌نگن له سووریا كورده‌كان هه‌روه‌ها عه‌ره‌ب، توركمان و ئه‌وانی دیكه‌ش بوونیان هەیە. هەموو ئه‌مانه ده‌ستكه‌وتی بههاداریان هه‌بووه. ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ش بهدهستنهدههاتن ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا پڕچه‌كی نه‌كردنایه، پشتیوانیی و هاوكاریی پێشكهشنهكردایه".
گوته‌بێژی كۆشكی سپی جۆش ئێرنست، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه توركیا ده‌ستیپێكردووه، دوایین نموونه‌ی ئه‌و هاوكارییه گرنگانه‌یه كه ئەو وڵاتە پێشكه‌شی هه‌وڵه‌كانی بەرەنگاربوونەوەی داعشی كردووه.
له میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا له كۆشكی سپی، جۆش ئێرنست وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانی دایەوە سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، كه له‌لایه‌ن هێزی تایبه‌تیی هاوبه‌شی سوپای توركیا و هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌ی جه‌رابلوسی سووریا له نزیك سنووری توركیا ده‌ستیپێكردووه.
ئێرنست ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كی زۆره هانی توركیا ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سەر سنوور دابخات، ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما و سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له كۆبوونه‌وه‌ی جی 20دا له ئانتاڵیا، باس له‌و بابه‌ته كراوه.
گوته‌بێژەکەی كۆشكی سپی باسی لە كاردانه‌وه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر بە گرووپه كوردییه‌كان له باكووری سووریا کرد و رایگەیاند ئه‌مریكا چاودێریی ئه‌وه‌ی كردووه.
ئێرنست جه‌ختی لەوەكرده‌وه ئه‌مریكا به توندی هه‌موو جۆره كردهوەیهكی تیرۆریستیی ئیدانه كردووه و گوتی: "هاوکات له سووریا چه‌ند لایه‌نێك بوونیان كه كوردهكانیشان تێدایه، ئه‌وانه هاوكاریی گرنگ پێشكه‌شی هه‌وڵه‌كانمان ده‌كه‌ن دژ به داعش. هیچ واتایه‌كی نییه نکوڵی لەوە بكرێت کە بارودۆخه‌كه ئاڵۆزه. ئێمە هه‌ستیارین له‌و باره‌یه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر چاودێریی كردنی دۆخەکە".
- "ئه‌مریكا، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پشتیوانییكردنی گرووپه نه‌یاره‌كانی داعش"
جۆش ئێرنست ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كاردانه‌وه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر په‌یه‌ده یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی سووریا قورس ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مریكا پشتیوانیی له‌و گرووپانه كردووه كه به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه.
گوتیشی: "ئه‌وه‌شمان بۆ توركیا باس كردووه. خۆشیان نه‌یانشاردووه‌ته‌وه كه ناڕه‌حه‌تن به‌و دۆخه.بەڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له‌ناو ئه‌و گرووپانه‌ی دژ به داعش ده‌جه‌نگن له سووریا كورده‌كان هه‌روه‌ها عه‌ره‌ب، توركمان و ئه‌وانی دیكه‌ش بوونیان هەیە. هەموو ئه‌مانه ده‌ستكه‌وتی بههاداریان هه‌بووه. ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ش بهدهستنهدههاتن ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا پڕچه‌كی نه‌كردنایه، پشتیوانیی و هاوكاریی پێشكهشنهكردایه".
ئێرنست باسی له‌وه‌شكرد كه ئاستی پشتیوانیی ئاسمانییان بۆ پێشڕهوییکردنی گرووپه نه‌یاره‌كانی داعش بەرزکردووەتەوە و گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پشتیوانییكردنی هێزه یه‌كگرتووه‌كانی سووریا".