Hemın Othman Mohammed
25 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2016
ئه‌و رێككه‌وتنه ئاشتییه‌ی به مێژوویی ناوزه‌ند كرا، كه شه‌ڕی 52 ساڵه‌ی نێوان حكوومه‌تی كۆلۆمبیا و هێزه شۆڕشگێره چه‌كدارییه‌كانی كۆڵۆمبیای كۆتایی پێهێنا، له كوبا واژوو كرا.
دانوستانه‌كانی ئاشتی له نێوان حكوومه‌تی كۆلۆمبیا و هێزه شۆڕشگێره چه‌كدارییه‌كانی كۆڵۆمبیا كه له مانگی تشرینی دووه‌می 2012ه‌وه ماوه‌ی چوار ساڵه له هاڤانای پایته‌ختی كوبا به‌ڕێوه ده‌چێت، به واژووکردنی رێككه‌وتنی كۆتایی به ئه‌نجام گه‌یشت.
لایه‌نه‌كان، دوای واژوو كردنی رێككه‌وتنه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به‌وه كرد "رایده‌گه‌یه‌نین كه حكوومه‌تی كۆلۆمبیا و هێزه شۆڕشگێره چه‌كدارییه‌كانی كۆلۆمبیا، گه‌یشتوون به رێككه‌وتنی كۆتایی، ته‌واو و دڵنیا".