Emel Öz Gözellik,Hemın Othman Mohammed
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2017
فۆنسیكا - AA
له كۆلۆمبیا جه‌نگی 52 ساڵه كۆتاییهات.
له پۆندۆرهس رێوڕه‌سمێك بۆ به‌ڕێكه‌وتنی كۆتا بارهه‌ڵگر رێكخرا كه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا زیاد له هه‌شت هه‌زار چه‌كی هێزه شۆرشگێڕه چه‌كداره‌كانی كۆلۆمبیا (فارك)ی هه‌ڵگرتبوو.
له گوتارێكیدا كه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، سه‌رۆكی كۆلۆمبیا، خوان مانوێل سانتۆس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنی دوواین پارچە چه‌كی فارك جه‌نگی 52 ساڵه كۆتاییهات و، گوتی: "ئه‌مڕۆ دوواین نه‌فه‌سی جه‌نگمان بیست".
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆلۆمبیا، ژان ئارناوڵت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی جه‌نگه‌كه، وڵات به‌ره‌و داهاتوویه‌كی نوێ ئاراسته كراوه.