Turgut Alp Boyraz,Mohammed Baqi Hussein
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2017
قودس - AA
میدیاكانی ئیسرائیل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه، ئێران له باكووری رۆژئاوای سووریا كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی دوورهاوێژی دامه‌زراندووه.
به پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵ 2ی ئیسرائیل، ئێران له شاری بانیاس سەر بە پارێزگای تەرتوس باكووری رۆژئاوای سووریا سەر ده‌ریای ناوه‌ڕاست، كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی دوورهاوێژی بنیاتناوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت وێنه‌ی كارگهكهیه و له لایه‌ن مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئیسرائیله‌وه تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌و وێنانه‌ی له كارگه‌یه‌كی نزیك تارانی پایته‌ختی ئێران وه‌رگیراوه، له‌گه‌ڵ وێنه‌كانی بانیاسدا زۆر چوونیه‌كن.
حكوومه‌تی ئیسرائیل په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژموونی ئێران له سووریا، به هێڵی سوور داده‌نێت.