Muhammet Ali Kemal
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە رێورەسمێکدا پێشوازیی کرد لە سەرۆکی ئەم خولەی یەکێتیی ئەورووپا و سەرۆکوەزیرانی ئیستۆنیا، جوری راتاس کە بەسەردانێک لە تورکیایە.
رێورەسمی پێشوازییەکە لە کۆشکی چانکایا دوای لێدانی مارشی نەتەوەیی هەردوولا، بەڕێوەچوو.
بینالی یڵدرم دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ جوری راتاس و شاندی یاوەریدا، نیوەڕۆ خوانێک لەسەر شەرەفی هاوتا ئیستۆنییەکەی، پێشکەش دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت لە میانی کۆبوونەوەکاندا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا و دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ بکرێن.