Mustafa Çağlayan
26 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2015
نیویۆرک
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو چاوی بەو قوتابییە کەوت کە بەهۆی ئەوەی لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا ویستبووی کاتژمێری ئەلیکترۆنی نیشانی مامۆستاکەی بدات قۆڵبەست کرابوو.
سەرۆكوەزیرانی توركیا كە لەیەكەم رۆژدا بەشداری لە پرۆگرامێكی وەقفی توركەن كرد لە نیویۆرك تێیدا چاوی كەوت بە خانەوادەی ئەو قوتابییە ١٤ ساڵیە.
ئەو قوتابییە کە بە رەچەلەك سوودانیە، لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو و سارای هاوسەری وێنەی سێڵفی گرت.
لە لێدوانێكیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵۆ ئەحمەدی قوتابی خۆشحالی خۆی دەربڕی بەهۆی ئەوەی كەوا لە نزیكەوە چاوی كەوتووە بە سەرۆكوەزیرانی توركیا.
ناوبراو باسی ئەوەی كرد كەوا هەوڵدەدات لەو ماوەیەی كە لە نیویۆركە چاوی بە زۆربەی ئەو سەركردانە بكەوێت كە بەمەبەستی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی ئەو شارەیان كردووە.
ئەحمەد كە بەهۆی ئەوەی مامۆستاكەی وایزانی بوو ئەو كاتژمێرەی دروستی كردووە بۆمبە و بۆ ماوەیەك قۆڵبەستكرا، رایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لەسەر داهێنان لەبواری ئەلیكترۆنیدا.
باوكی ئەحمەد، محەمەد ئەلحەسەن محمەد گوتی: "كوڕەكەم تەنیا لەبەر ئەوەی موسڵمان بوو قۆڵبەستكرا، دەبێت دیاردەی ئیسلامۆفۆبیا بنەبڕ بكرێت و كۆتای پێ بێت".