Fuat Kabakçı,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2017
په‌كین - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، ڤانگ یی له دوو په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیدا كه له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی، سێرگی لاڤرۆڤ و هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی، سیگمار گابرێل ئه‌نجامی دا، جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا كرده‌وه.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، ڤانگ یی له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا له‌گه‌ل سێرگی لاڤرۆڤ، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و دۆخی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریای كردووه.
ڤانگ یی رایگه‌یاندووه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیمچهدوورگهكه به رێگای ئاشتییانه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌كاندا گونجاوه و پێشینه چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌یه بۆ ئه‌م دۆخه.
ڤانگ یی هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووەتەوە كه پێویسته حكوومه‌تی پیۆنگ یانگ و ئه‌مریكا دەست له لێدوانی توند و چالاكیی دژ به یه‌ك هه‌ڵبگرن و پێویسته رێگه نه‌ده‌ن هیچ وڵاتێك له‌به‌ر ده‌رگای چین و رووسیا گرژی دروست بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ باسی له‌وه كرد كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دۆسیەی ئه‌تۆمیی كۆریای باكوور به رێگه‌ی سه‌ربازیی مایه‌ی قبووڵكردن نییه و، به پێویستی زانی له‌بری ئه‌وه به رێگه‌ی سیاسیی و دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ڤانگ یی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سیگمار گابرێل ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه له‌سایه‌ی هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان قه‌یرانی نیمچەدوورگهی كۆریا رووی لە كه‌می كردووه، به‌ڵام بۆ ته‌واوبوونی ئه‌و قه‌یرانه پێویسته به‌رده‌وام كار بكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، ڤانگ یی پێشنیازی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ داماڵینی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا له چەکی ئه‌تۆمی، داوای له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد به‌رپرسیاریتیان به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی و مێژوو هه‌ڵبگرن.