Mohammed Baqi Hussein
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیربی رایگه‌یاند: "پێشهاته‌كانی حه‌له‌ب به‌واتای كۆتایی هاتنی شهر نایه‌ت. پێشتریش چه‌ندین جار دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه، ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕكردن. گرووپه توندڕه‌وه‌كانی سووریا به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكییه‌كانیان و ژماره‌ی په‌نابه‌رانیش زیاتر ده‌بێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیربی له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن رژێمی سووریا و گرووپه تیرۆرستییه بیانییه‌كانی لایه‌نگری ئه‌سه‌ده‌وه رایگه‌یاند: "پێشهاته‌كانی حه‌له‌ب به‌واتای كۆتایی هاتنی شهر نایه‌ت. پێشتریش چه‌ندین جار دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه، ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕكردن. گرووپه توندڕه‌وه‌كانی سووریا به‌رده‌واتم ده‌بن له چالاكییه‌كانیان و ژماره‌ی په‌نابه‌رانیش زیاتر ده‌بێت".
كیربی له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا پێشهاته‌كانی حه‌له‌بی هه‌ڵسه‌نگاند و باسی له كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه كرد له‌لایه‌ن رژێمی سووریا و گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كانی لایه‌نگری ئه‌سه‌ده‌وه.
كیربی گوتی: "پێشهاته‌كانی حه‌له‌ب به‌واتای كۆتایی هاتنی شهر نایه‌ت. پێشتریش چه‌ندین جار دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه، ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕكردن. گرووپه توندڕه‌وه‌كانی سووریا به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكییه‌كانیان و ژماره‌ی په‌نابه‌رانیش زیاتر ده‌بێت. له سووریا نه‌گه‌یشتووین به هیچ چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی. هیچ نیشانه‌یه‌كی كۆتایی هاتنی شه‌ڕمان نه‌بینیووه. ئه‌مه ته‌نها بۆچوونی ئه‌مریكا نییه. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پێی وانییه پێشهاته‌كانی حه‌له‌ب هه‌نگاوێك بن بۆ كۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌كه".
دواتر پرسیاری "ئایا هاوكارده‌بن له سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی حه‌له‌بدا؟"ئاراسته‌ی كیربی كرا.
ناوبراو ره‌تیكرده‌وه هیچ پلانێكی بونیاتنانه‌وه‌ی حه‌له‌ب له‌ئارادابێت و گوتی: "ئه‌گه‌ر سەیری حه‌له‌ب بكه‌ن، كاولكارییه‌كانی رژێم و مۆسكۆ و تارانی هاوده‌ستی ده‌بینن. ئه‌مانه به‌رپرسیارن له كوژرانی خه‌ڵكی و كاولكارییه‌كان".