Mohammed Baqi Hussein
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەی قەڵغانی فوراتدا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی دژی پێگەکانی داعش لەناوچەی ئەلباب ئەنجامدا و بەھۆیەوە ٢٢ چەکداری داعش کوژران.
بەپێی راگەیەنراوێکی سوپای تورکیا، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە ٢٤ی ئابی رابردووە دەستیپێکرد بەردەوامە.
لەرۆژی ١٢٢ـەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا بەپشتیوانیی ئاسمانی ھێرشێک بۆ سەر چەکدارانی داعش لە ناوچەی ئەلباب لەباکووری سووریا ئەنجامدرا.
لەپێکدادانەکانی دوێنێشدا لەناوچەکە، دوو چەکداری داعش کوژران و کامێرایەکی چاودێری پەکەکە/پەیەدە دەستی بەسەردا گیرا.
ھاوکات ١٤٣ ئامانجی داعش کە پێشتر دەستنیشان کرابوو، بۆردومان کران.
- ٢٢ تیرۆریست کوژران
لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی فڕۆکەکانی سوپای تورکیادا لە ناوچەی ئەلباب، ٥١ ئامانجی داعش خاپوور کران کە ٣٧ حەشارگە و سێ عەمباری چەکیان تێدابوو.
ھەروەھا لەئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٢ چەکداری داعش کوژران.
لەم نێوەندەدا تیمەکانی ھەڵگرتنەوەی بۆمبی چێنراو بەردەوامن لەکارەکانیان و تا ئێستا ٢ ھەزار و ٢٠٨ بۆمبی دەستکرد و ٤٢ مینیان پووچەڵکردووەتەوە.