Mohammed Baqi Hussein
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناوڵد ترەمپ گوتەبێژی کۆمیتەی نیشتمانیی کۆماری خوازەکان، سین سپایسەری بۆ گوتەبێژی کۆشکی سپی کاندید کرد.
ترەمپ کە بڕیارە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکای لەلایەن باراک ئۆباماوە رادەستبکرێت، بەردەوامە لە دەستنیشانکردنی ئەندامە سەرەکی و دیارەکانی کابینەکەی.
ئەمڕۆ تیمەکەی ترەمپ لە راگەیەنراوێکدا ئەوەیان ئاشکرا کرد کە ترەمپ گوتەبێژی کۆمیتەی نیشتمانیی کۆماری خوازەکان، سین سپایسەری بۆ گوتەبێژی کۆشکی سپی کاندید کردووە.
ھەروەھا لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، گوتەبێژی بانگەشەکانی ھەڵبژاردنی ترەمپ، ھۆپ ھیکس و جەیسن میلەر بۆ رێکخەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی، بەرپرسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەکاتی بانگەشەکانی ھەڵبژاردن، دانیەڵ سکاڤینۆ بۆ رێکخەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کۆشکی سپی کاندید کراون.
بەپێی راگەیەنراوەکە ترەمپ ستایشی ئەو ناوانەی کردووە و رایگەیاندووە "سین، ھۆپ، جەیسن و دانیاڵ ئەندامی گرنگی بانگەشەکانی ھەڵبژاردن و تیمی راگوزەری دەسەڵاتن. پێمخۆشە ببنە تیمی پێشڕەوی پەیوەندییەکان بۆ دووبارە گەشەپێدانەوەی ئەمریکا".
دوای سوێندخواردنی یاسایی لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا، ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەچێتە کۆشکی سپی.