Sangar Hamad Azeez
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
لە رۆژهەڵاتی حەلەب، پڕۆسەی گواستنەوەی خەلکی سڤیل و ئۆپۆسیۆن کە لەژێر گەمارۆی هێزەکانی رژێمدا بوون کۆتایی پێهات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچە گەمارۆدراوەکان دەستیان خستووە، دوایین کاروانی گواستنەوەی گەمارۆدراوانی حەلەب کە زۆربەیان چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن بوو بە ٥ پاس و ٣٠ ئۆتۆمبێل گەیەندرانە ناوچەی ڕاشیدین.
تەنیا ئەمڕۆ بە ١٠ پاس و ٥٠٠ ئۆتۆمبێلی تایبەت ٣ هەزار و٥٠٠ گەمارۆدراو گواستراونەتەوە.
رێککەوتنی ئاگربەستی شاری حەلەب و گواستنەوەی گەمارۆدراوانی ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ ناوچەی ئارام بە رابەرایەتی تورکیا و رووسیا لە نێوان رژێمەکەی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئەنجامدرا.
گواستنەوەی گەمارۆدراوانی باکووری حەلەب کە لە ١٥ی ئەم مانگە رۆژی پێنجشەممە دەستی پێکرد ئەمڕۆ بە کۆتا هات و تاوەکو ئێستا نزیکەی ٤٥ هەزار هاووڵاتی سڤیل و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن گواسترانەوە.