Rewa Mahmut Hasan
26 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2016
حەلەب - AA
فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا بۆردومانی شارۆچکەی عەنەدانی سەر بە حەلەبیان کرد کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندایەو بەو هۆیەوە چەندین ناوچەی کشتوکاڵی گڕیان گرتووە، لەکاتێکدا ئێستا وەرزی دروێنەیە لەو ناوچانەدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە خەڵکی ناوچەکەوە دەستکەوتوون لەرێی تیمەکانی شارستانی مەدەنی و ئاگرکوژێنەوە، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە، لەکاتێکدا کە هێزەکانی رژێم لە بەرەکانی عەممار دەستی کردووە بە سووتاندنی زەوی و زارە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی ئەسەد لە حەلەب و چواردەوری، ماوەی سێ ساڵە ئاو و کارەبای ناوچەکە بڕاوە و خەڵکی ناوچەکە لەدۆخێکی ناهەمواردا ژیان بەسەر دەبەن، هاوکات ژێرخانی شارەکە بە تەواوی داڕماوە.