Mohammed Baqi Hussein
13 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2016
بۆگۆتا - AA
سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا خوان مانوێل سانتۆس رایگه‌یاند، حكوومه‌ت و هێزه شۆڕشگێڕه چه‌كداره‌كانی كۆڵۆمبیا (فارك) رێككه‌وتنێكی نوێی ئاشتییان واژوو كردووه.
سانتۆس كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه رایگه‌یاند، حكوومه‌ت و فارك له میانه‌ی دانوستانه‌كانیان له هاڤانای پایته‌ختی كووبا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی نوێی ئاشتی و گوتی، "ئه‌م رێككه‌وتنه ئه‌نجامی پێداچوونه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كارتاجینایه. ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمه‌كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها سانتۆس له پێگه‌ی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكانی پێشووی كۆڵۆمبیا ئه‌ندرێس پاسترانا و ئه‌لڤارۆ ئوریبه ڤهلهز و وه‌زیری بازرگانیی ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌و وڵاته مارتا لوسیا كه به‌رله ریفراندۆمه‌كه كه‌مپینی ده‌نگی (نه‌خێر)یان به‌ڕێوه‌ده‌برد، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه و ئه‌مڕۆ ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه بۆ ئه‌و سێ كه‌سایه‌تییه ده‌نێردرێت.
ناوبراو رایگه‌یاند هه‌موو داراییه‌كانی فارك به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی بۆ زیانلێكه‌وتووانی پێكدادانه‌كان راده‌ست ده‌كرێته‌وه و زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنان و بازرگانیكردنی فارك به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتیی ئه‌و بابه‌ته‌دا راده‌گه‌یه‌نێت.
سانتۆس گوتیشی، "دادگاكانی ئاشتیی تایبه‌ت بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ خزمه‌ت ده‌كه‌ن و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دوو ساڵی سه‌ره‌تا په‌سه‌ند ده‌كرێت. دادوه‌ری بیانی تیدا نابێت. دادوه‌ره‌كان له دادگاكانی خۆمان هه‌ڵده‌بژێردرێن و له كۆڵۆمبییه‌كان پێكدێن".
نوێنه‌ری فارك له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كۆڵۆمبیا ئیڤان ماركوێز-یش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئاشتییه‌وه داوه. ماركوێز رایگه‌یاندووه پێویستی به ریفراندۆمه‌كه‌ی تشرینی یه‌كه‌م نه‌ده‌كرد و جه‌ختیكرده‌وه ئاشتی مافی زۆرینه‌یه.
ماركوێز له‌دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی هاڤانا رێككه‌وتنه‌كه‌ی به "رێككه‌وتنی ئومێد" ناوبرد و گوتی، "شه‌یدای ئاشتین"، "شه‌یدای كۆڵۆمبیاین".
كۆڵۆمبیا 2ی تشرینی یه‌كه‌م بابه‌تی رێككه‌وتنی ئاستیی له‌گه‌ڵ فارك خسته ریفراندۆمه‌وه و نزیكه‌ی 13 ملیۆن كۆڵۆمبی به‌شدارییان تێدا كرد و رێژه‌ی سه‌دا 50،24ی ده‌نگده‌ران ده‌نگی "نه‌خێر"یان به‌كارهێنا.