Ramal Mahmood
13 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2016
پەکین - AA
بەهۆی پیسبوونی کەشوهەوای ناوچەکانی باکووری وڵاتی چین هێمای وریاکەرەوەی زەرد هەڵبوو.
بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی کەشناسی نیشتمانی چین رایگەیاند، بەهۆی زۆر پیسبوونی کەشوهەوای ویلایەتەکانی هبەی، هنان، شانشی و شاندۆنگ و شاری تیەنسین و پەکینی پایتەخت هێمای وریاکەرەوەی زەرد هەڵبووە. پێشبینی ئەوەیشی کردووە بەهۆی شەپۆلی سەرمای چاوەڕوانکراو لە سبەینێوە مەترسی ئەو پیسبوونە نەمێنێت و پاک ببێتەوە. پێشنیاری بۆ هاووڵاتییان کردووە لە کاتی چوونە دەرەوەدا دەمامک بپۆشن و ئەوانەیشی کە نەخۆشی تەنگەنەفەسیان هەیە نەچنە دەرەوە.
سیستەمی پلەبەندی پیسبوونی کەشوهەوای چین بۆ چوار پلەی شین، زەرد، پرتەقاڵی و سوور دابەشکراوە.
چین لە ساڵی ٢٠١٤ەوە هەوڵەکانی بەچڕی خستووەتە گەڕ بۆ رێگرتن لە پیسبوونی کەشوهەوا. گەورەشارەکانی چین بەهۆی گەشەسەندنی خێرا و پیشەسازیبوون لەریزی شارە هەرە پیسەکانی جیهان دادەنرێن.