Nazir Aliyev Tayfur
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
بیشكهك – AA
سه‌ركۆماری قرغیزستان، سۆرۆنبای جێنبێكۆڤ داوا له چین ده‌كات دره‌نگ قه‌رزه‌كانی خۆی پێ بداته‌وه و له پێدانه‌وه‌ی قهرزهكانیشدا، ئاسانكاری بۆ وڵاته‌كه‌ی بكات.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌ركۆماری قرغیزستان رایگه‌یاند، سۆرۆنبای جێنبێكۆڤ پێشوازی كردووه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، ڤانگ یی كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌و وڵاته‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌یەكدا جێنبێكۆڤ باسی له كاریگه‌ری نه‌رێنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كردووه له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری و داوای له چین كردووه كه قرغیزستان دره‌نگ قه‌رزه‌كانی خۆی پێ بداته‌وه و له پێدانه‌وه‌ی قهرزهكانیشدا، ئاسانكاری بۆ وڵاته‌كه‌ی بكات.
باس لەوەیش کراوە کە له كۆبوونه‌وه‌كەدا هەروەها تیشك خراوه‌ته سه‌ر پێشخستنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌ماهه‌نگیكردن له بازرگانی ئه‌لیكترۆنی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری‌دا.
قرغیزستان سێ ملیار و ٨٧٤ دۆلار قه‌رزی ده‌ره‌كی له‌سه‌ره و له كۆی ئه‌وه‌یش، یه‌ك ملیار و ٧٩٤ ملیۆن دۆلار قه‌رزداری بانكی هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنی چین Eximbankه.