Fuat Kabakcı
01 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2020
پەکین - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری چین گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و ٨٧٢ کەس، ئەوەیش دوای ئەوەی ٣٤ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.
لەوبارەوە لیژنەی تهندروستی حکوومەتی چین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٤ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە چین گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٥٧٣ کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
بەوەیش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری چین گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و ٨٧٢ کەس و ژمارهی تووشبوانیش گەیشتووەتە، ٧٩ هەزار و ٨٢٤ کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، ژمارەی ئەو کەسانەی کە گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لێ دەکرێت، گەیشتووەتەوە ٨٥١ کەس.
بەپێی رایگەیەندراوەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە چین خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە کەمبووەتەوە و گەیشتووەتەوە، ٥١ هەزار و ٨٥٦ کەس، هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەش کە بەتەواوی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە زیادی کردووە و گەیشتووەتە، ٤١ هەزار و ٦٢٥ کەس.
له ١٢ی كانوونی یهكهمی ٢٠١٩دا له شاری وهان سهربه ویلایهتی هوبای رۆژهەڵاتی چین جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایهوه و بهخێرایی بۆ شارهكانی دیكهی چین تهشهنهی كرد، زۆربهی وڵاتانیش هاووڵاتییەکانیان له چین گواستهوه و رێكخراوی تهندروستی جیهانیش دۆخی لهناكاوی راگهیاند.