Zana Natık Kerem
01 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2020
بەغدا - AA
دوای تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە بەرزبوویەوە و گەیشتووەتە ١٣ کەس.
دوێنێ شەممە گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، سەیف بەدر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران، کە چواریان دانیشتوی بەغدان ئەوەی دیکە دانیشتووی پارێزگای بابل-ە.
بەپێی راگەیەندراوەکە ئەو پێنج کەسە کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون پێشتر سەردانی ئێرانیان کردبوو دوای گەڕانەوەیان پشکنیان بۆ کراوە.
ئاماژە بەوەیشکراوە کە بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان، جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) لهو پێنج کەسەدا بەدی کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باسی لەوەشکراوە کە بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی نێودەوڵەتی، هەموو رێوشوێنێکی بۆ چاودێکردنی رەوشی تەندروستی کەسە تووشبووەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتەبەر و لە نەخۆشخانە خراونەتە ژێری چاودێری وردی تەندروستییەوە.
بەوەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەی کۆرۆنا لە عێراق بەرزبوویەوە و گەیشتووەتە ١٣ کەس کە شەشیان لە شاری بەغدا، پێنجی دیکە لە پارێزگای کەرکووک، و یەکێکی دیکە لە پارێزگای بابل و یەکێکی دیکەیش لە پارێزگای نەجەف-ە.
تووشبووەکەی پارێزگای نەجەف خوێندکارێکی ئێرانی بوو کە دیپۆرتکراوەتەوە بۆ وڵاتەکەی.