میسر.. ٧٧ كه‌سی دیکە بەهۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
-له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٧ كه‌سی دیكه له میسر به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ست دا.
Istanbul
ئیستانبوڵ – AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٧ كه‌سی دیكه له میسر به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تاكو ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، سێ هه‌زار و ٩٣٥ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی میسر رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٧ تووشبووی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٩٣١ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌کە تۆمار كراوه.
به‌م جۆرەی‌ش تاكو ئێستا، سێ هه‌زار و ٩٣٥ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٨٣ هه‌زار و یه‌ك كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ٥٥٦ تووشبووی دیكه چاكبوونه‌ته‌وه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشتووەته، ٢٤ هه‌زار و ٩٧٥ كه‌س.