24 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
لەسەرانسەرى جيهان، ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كه له شاری وهانی چین سه‌ریهه‌ڵدا، به‌رزبووه‌وه بۆ دوو مليۆن و ٧٢٦ هەزار و ٧٥٢ کەس.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته ١٩١ هەزار و ٨١ كەس، ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته ٧٤٩ هه‌زار و ٨٤٩ كه‌س.
- ئه‌مریكا زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به كۆرۆنا تۆماركردووە
له ئه‌مریكا زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه. بەپێی ئەو زانیارییانەی زانکۆی جۆنز هۆپكینس بڵاویکردوونەتەوە تا ئێستا لە ئەمریکا ٨٦٩ هەزار و ١٧٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و، ٤٩ هەزار و ٩٦٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
- ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه
به‌پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕه‌كه ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه:
''ئیسپانیا ٢١٣ هه‌زار و ٢٤ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ١٨٩ هه‌زار و ٩٧٣ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٥٨ هه‌زار و ١٨٣ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٥٣ هه‌زار و ١٢٩ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ١٣٨ هه‌زار و ٧٨ حاڵه‌ت، توركيا ١٠١ هەزار و ٧٩٠ حاڵه‌ت، ئێران ٨٧ هەزار و ٢٦ حاڵه‌ت، چین ٨٢ هه‌زار و ٨٠٤ حاڵه‌ت، رووسیا ٦٢ هەزار ٧٧٣ حاڵه‌ت، بەڕازيل ٥٠ هەزار و ٣٦ حاڵه‌ت، بەلجيكا ٤٢ هەزار و ٧٩٧ حاڵه‌ت، كەنەدا ٤٢ هەزار و ١١٠ حاڵه‌ت، هۆڵەندا ٣٥ هەزار و ٧٢٩ حاڵه‌ت، سويسرا ٢٨ هەزار و ٤٩٦ حاڵه‌ت، هیندستان ٢٣ هەزار ٥٠٢ حاڵه‌ت، پورتوگال ٢٢ هەزار ٣٥٣ حاڵه‌ت، پیرۆ ٢٠ هەزار ٩١٤ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا ١٧ هەزار ٦٠٧ حاڵه‌ت، سوید ١٦ هەزار ٧٥٥ حاڵه‌ت، نەمسا ١٥ هەزار دوو حاڵه‌ت، ئیسرائیل ١٤ هەزار ٨٠٣ حاڵه‌ت، سعوودیه ١٣ هه‌زار و ٩٣٠ حاڵه‌ت، ژاپۆن ١٣ هەزار ٨٠ حاڵه‌ت، چیلی ١١ هەزار ٨١٢ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ١١ هه‌زار و ٦٣٣ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ١١ هه‌زار و ١٨٣ حاڵه‌ت، سینگاپور ١١ هه‌زار و ١٧٨ حاڵه‌ت، پاكستان ١١ هه‌زار و ١٥٥ حاڵه‌ت، كۆرياى باشوور ١٠ هەزار ٧٠٨ حاڵه‌ت، پۆڵەندا ١٠ هه‌زار و ٥١١ حاڵه‌ت و رۆمانیا ١٠ هه‌زار و ٩٦ حاڵه‌ت''.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه له‌و وڵاتانه به‌م شێوه‌یه‌یه:
''ئیتاڵیا ٢٥ هه‌زار و ٥٤٩ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٢ هه‌زار و ١٥٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٢١ هه‌زار و ٨٥٦ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ١٨ هه‌زار و ٧٣٨ حاڵه‌ت، بەلجيكا شه‌ش هەزار و ٤٩٠ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا پێنج هه‌زار و ٥٧٥ حاڵه‌ت، ئێران پێنج هەزار و ٤٨١ حاڵه‌ت، چین چوار هه‌زار و ٦٣٢ حاڵه‌ت، هۆڵەندا چوار هەزار و ١٧٧ حاڵه‌ت، بەڕازيل سێ هەزار و ٣٣١ حاڵه‌ت، توركيا دوو هەزار و ٤٩١ حاڵه‌ت، كەنەدا دوو هەزار و ١٤٧ حاڵه‌ت، سوید دوو هەزار ٢١ حاڵه‌ت، سويسرا هەزار و ٥٤٩ حاڵه‌ت، مه‌كسیك هه‌زار و ٦٩ حاڵه‌ت، پورتوگال ٨٢٠ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا ٧٩٤ حاڵه‌ت، هیندستان ٧٢٢ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ٦٤٧ حاڵه‌ت، پیرۆ ٥٧٢ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٥٦٠ حاڵه‌ت، رووسیا ٥٥٥ حاڵه‌ت، رۆمانیا ٥٤٥ حاڵه‌ت، نەمسا ٥٢٢ حاڵه‌ت، پۆڵه‌ندا ٤٥٤ حاڵه‌ت، ژاپۆن ٣٤١ حاڵه‌ت، كۆرياى باشوور ٢٤٠ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٣٧ حاڵه‌ت، ئیسرائیل ١٩٢ حاڵه‌ت، چیلی ١٦٨ حاڵه‌ت، سعوودیه ١٢١ حاڵه‌ت و سینگاپور ١٢ حاڵه‌ت''.