Bayram Altuğ
19 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
جنێڤ- AA
بەڕێوهری ناوچه‌ی ئه‌ورووپا له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، هانز كڵوگێ، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له‌وه‌ی ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بن، ئاشكرایكرد له كیشوه‌ری ئه‌ورووپا له هه‌ر ١٧ چركه‌یه‌كدا كه‌سێك به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
هانز كڵوگێ له‌رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌سه‌دا ٢٨ی كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان، له كیشوه‌ری ئه‌ورووپان.
كڵوگێ باسی له‌وه‌كرد به‌هۆی په‌تاكه‌وه بارێكی گران كه‌وتووه‌ته سه‌ر سیستمی ته‌ندروستیی و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه به‌كارهێنانی ماسك كه له ئێستادا له‌سه‌دا ٦٠ه ئه‌گه‌ر بۆ ئاستی له‌سه‌دا ٩٥ به‌رزبكرێته‌وه، ئه‌وا پێویستیان به داخستن و كه‌ره‌نتین نابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا یه‌كه‌كانی چاودێریی چڕ له فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌دا ٩٥ و له سویسرا به‌ته‌واوه‌تی پڕبوون.
به‌ڕێوه‌ری ناوچه‌ی ئه‌ورووپا له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ئاشكرایكرد ئه‌و قۆناغه‌ی له ئێستادا كاره‌كانی په‌یوه‌ست به په‌ره‌پێدانی ڤاكسین پێی گه‌یشتووه جێگه‌ی ئومێدن و گوتی: "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌تایبه‌ت هه‌واڵی باشمان له‌باره‌ی دوو ڤاكسینی ئۆمێدبهخشهوه پێگه‌یشتووه. ڤاكسینه‌كان به‌ته‌واوه‌تی به‌ر به كۆرۆنا ناگرن و ئه‌گه‌رچی وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانمان ناده‌نه‌وه به‌ڵام ئومێدێكی گه‌وره‌ن له جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه".
هانز كڵوگێ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له‌وه‌ی ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بن و له‌سه‌دا ٢٨ی كۆی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه له سه‌رانسه‌ری جیهان له ئه‌ورووپا رووده‌ده‌ن و رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه، له‌سه‌دا ١٨ زیادیكردووه. هه‌فته‌ی رابردوو، زیاتر له ٢٩ هه‌زار كه‌س له ئه‌ورووپا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. واته له‌هه‌ر ١٧ چركه‌یه‌كدا كه‌سێك به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه".