Sarmand Hameed
19 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی ئەمریکی بۆ ئازادی نێودەوڵەتیی ئایینی باسیان لە گرینگی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال و پاڵپشتی زیاتر بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان كردووە.
سەفین دزەیی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "ئه‌مڕۆ له كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ نادین ماینزا له كۆمیسیۆنی ئه‌مریكی بۆ ئازادیی نێوده‌وڵه‌تیی ئایینی USCIRF باسمان له بارودۆخی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان کرد".
سەفین دزەیی راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە گرینگی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننی شنگال و پاڵپشتی زیاتر بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیان كردووە.
سەفین دزەیی نووسیوویەتی: "لە بەشێکی تردا، هەرێمی كوردسـتان وه‌ك نموونه‌ی به‌رزی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و پاڵپشتیكردن له ئازادیی ئایینی و پاراستنی ئاسـایش و سـه‌قامگیری له ناوچه‌كه هێنرایه‌وه".
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆشـحاڵیی خۆی به دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه لەسەر ئەو پرسانە نیشانداوە.