23 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2020
ئیستانبوڵ- AA
هێڵی ئاسمانیی توركیا به‌بۆنه‌ی ١٠٠هه‌مین ساڵیادی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا و رۆژی ٢٣ی نیسان، جه‌ژنی سه‌روه‌ریی نیشتمانیی و جه‌ژنی منداڵانه‌وه، گه‌شتێكی ئاسمانیی به كۆدی تایبه‌تی "TK1920" ده‌ست پێ كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، كۆدی گه‌شته‌كه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ٢٣ی نیسانی ١٩٢٠، به "TK1920" دانراوه و هاتوچۆی فڕۆكه‌كه له ماڵپه‌ڕی "Flightradar24" كه تایبه‌ته به هاتوچۆکردنی ئاسمانیی و به‌دواداچوونی گه‌شته‌كان، چاودێریی ده‌كرێت.
به‌پێی دیمه‌نه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه، فڕۆكه‌كه‌ی هێڵی ئاسمانیی توركیا له ئاسماندا ئاڵای توركیا ده‌نه‌خشێنێت.