Fakhradin Ibrahim Mohammad
23 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، پەیامێکی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی-دا هاتووە ''بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی خێر و بەرەکەت و رەحمەت بێت و خوای مەزن و دلۆڤان، رۆژوو و نزا و عیبادەتی هەمووان قبوڵ بکات''.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا وێرای سوپاسگوزاری خۆی بۆ مامۆستایانی ئایینی لەبارەی رەچاوکردنی و هاوکاریکردنیان لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داوای لێکردوون کە بەردەوام بن لە رێنماییکردنی هاووڵاتییان بۆ پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگا لەم پەتایە.
لە کۆتاییدا مەسرور بارزانی ئومێدی خواستووە کە هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.