25 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
كۆی گشتیی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، دوو ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ماڵپه‌ڕی "Worldometer"دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه زانیاریی نوێكراوه‌ن له‌باره‌ی حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون، چاكبوونه‌وه و گیانلەدەستدان له وڵاتانی جیهان، كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون له جیهاندا، دوو ملیۆن و ٨٠١ هه‌زار و ٦٤٩ كه‌سن.
ئه‌و وڵاته‌ی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونی تیادا تۆماركراوه، ئەمریکایە به ٩٠٣ هه‌زار و ٧٧٥ حاڵه‌ت. له‌دوای ئه‌ویش ئیسپانیا به ٢١٩ هه‌زار و ٧٦٤ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا به ١٩٢ هه‌زار و ٩٩٤ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا به ١٥٩ هه‌زار و ٨٢٨ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا به ١٥٤ هه‌زار و ١٥٩ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا به ١٤٣ هه‌زار و ٤٦٤ حاڵه‌ت و توركیا به ١٠٤ هه‌زار و ٩١٢ حاڵه‌ت و ئێران به ٨٨ هه‌زار و ١٩٤ حاڵه‌ت، دێن.
هاوكات له چین كه په‌تا له‌وێوه سه‌ریهه‌ڵدا، ٨٢ هه‌زار و ٨٠٤ حاڵه‌ت تۆماركراوه.
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون تیایاندا له ١٠ هه‌زار زیاتره، به‌مشێوه‌یه ریزدهكرێن:
رووسیا (٦٨ هه‌زار و ٦٢٢)، به‌ڕازیل (٥١ هه‌زار و ٧٣)، به‌لجیكا (٤٤ هه‌زار و ٢٩٣)، كه‌نه‌دا (٤٣ هه‌زار و ٥٥١)، هۆڵه‌ندا (٣٦ هه‌زار و ٥٣٥)، سویسرا (٢٨ هه‌زار و ٦٧٧)، هیندستان (٢٤ هه‌زار و ٤٣٤)، پۆرتوگال (٢٢ هه‌زار و ٧٩٧)، ئیكوادۆر (٢٢ هه‌زار و ٧١٩)، پێرو (٢١ هه‌زار و ٦٤٨)، ئێرله‌ندا (١٨ هه‌زار و ١٨٤)، سوید (١٧ هه‌زار و ٥٦٧)، سعوودیه (١٥ هه‌زار و ١٠٢)، نه‌مسا (١٥ هه‌زار و ٧١)، ئیسرائیل (١٤ هه‌زار و ٨٨٢)، ژاپۆن (١٢ هه‌زار و ٩٧٥)، چیللی (١٢ هه‌زار و ٣٠٦)، سینگاپور (١٢ هه‌زار و ٧٥)، مه‌كسیك (١١ هه‌زار و ٦٦٣)، پاكستان (١١ هه‌زار و ١٥٥)، پۆڵه‌ندا (١٠ هه‌زار و ٨٩٢)، كۆریای باشوور (١٠ هه‌زار و ٧٠٨) و رۆمانیا (١٠ هه‌زار و ٤١٧).
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له شاری وهان-ی چین سه‌ریهه‌ڵدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبوویه‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر.
به‌هۆی په‌تاكه‌وه تا ئێستا ١٩٥ هه‌زار و ٤٣٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٧٧٥ هه‌زار و ٩٨٨ كه‌سیش له ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه. له‌ئێستاشدا یەک ملیۆن و ٨٣٠ هه‌زار و ٢٢٣ كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.