Ahmet Furkan Mercan
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
تۆکیۆ - AA
بۆ یەکەمجار لە ژاپۆن ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان گەیشتووەتە سەروو ١٠٠ ساڵ، ٨٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.
وەزارەتی تەندروستیی، کار و خۆشگوزەرانی ژاپۆن لەسەر بنەمای زانیاری تۆماری ژمارەی دانیشتوان تۆماری ئەو کەسانەی نوێ کردەوە کە تەمەنیان سەدەیەکی تێپەڕاندووە.
بەپێی ئەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان سەدەیەکی تێپەڕاندووە، نۆ هەزار و ١٧٦ کەس زیادیکردووە و بەرزبووەتەوە بۆ ٨٠ هەزار و ٤٥٠ کەس.
لە ژاپۆن ٥٠ ساڵە بە بەردەوامی ئەو رێژەیە لە بەرزبوونەوەدایە کە سەدا ٨٨ی پێکهاتووە لە ژنان.
زۆرینەی ئەوانەی تەمەنیان سەدەیەکی تێپەڕاندووە لە ویلایەتی شیمانە دەژین.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە ژاپۆن ناوەندی تەمەن بۆ ژنان بە ٨٧،٤٥ ساڵ و بۆ پیاوانیش بە ٨١،٤١ ساڵ نیشاندراوە.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٣دا ئەو زانیارییانە تۆمارکرا کە ماوەی ٥٠ ساڵە بەردەوام لە زیادبووندایە.