Lokman İlhan,Hemın Othman Mohammed
17 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2018
بۆگۆتا - AA
له دەورووبەری شاری سیگۆڤیای كۆڵۆمبیا، هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی كه‌وته‌خواره‌وه.
له‌و رووداوه‌دا 10 كه‌س كه هه‌شتیان سه‌ربازبوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه كه له ریفی شاری سیگۆڤیای سه‌ربه ناوچه‌ی ئیداره‌ی ئهنتیۆگویا روویدا، سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا، ژان مانوێل سانتۆس، له هه‌ژماری كۆمه‌لایه‌تی خۆی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
سانتۆش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه ئازارێكی زۆری چه‌شتووه و، هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی سه‌رنشینانی هێلیكۆپته‌ره‌كه كرد كه له رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زیری به‌رگری كۆڵۆمبیا، لویس كارلۆس ڤیلاگاس، له هه‌ژماری كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی زانیاری له‌باره‌ی رووداوه‌كه بڵاوكرده‌وه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه و، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كراوه له هۆكاری رووداوه‌كه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانی ئه‌و وڵاته، هێلیكۆپته‌ره‌كه له جۆری MI17 بووه.