Lokman İlhan,Hemın Othman Mohammed
11 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
بۆگۆتا - AA
سه‌رۆكی كۆڵۆمبای، ژوان مانوێل سانتۆس، بڕیاری لێبووردنی بۆ سێ هه‌زار و 252 ئه‌ندامی هێزه چه‌كداره‌كانی شۆڕشی كۆڵۆمبیا واژووكرد، كه تۆمه‌تی سیاسیان درابووه پاڵ.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆلۆمبیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئه‌و بڕیاره‌ی سانتۆس واژوی كردووه ته‌نیا ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ده‌گرێته‌وه كه له مه‌یدانه‌كانی كۆبوونه‌وه‌دا چه‌كیان داناوه و، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی فارك كه ده‌ستبه‌سه‌ركراون ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی لێبووردنهكه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆلۆمبیا، بڕیاری لێبووردنهكهی پشتڕاستكرده‌وه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا ئێستا تێكڕا حه‌وت هه‌زار و 400 چه‌كداری فارك گه‌یشتوون به چاره‌سه‌ری یاسایی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه بڕیاری لێبووردنهكه ته‌نیا تۆمه‌ته سیاسییه‌كان ده‌گرێته‌وه و، وه‌زاره‌تی داد له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی رێكخراوه‌كه‌دا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاركردن له‌باره‌ی بابه‌ته یاساییه‌كان.
دوای زیاتر له نیو سه‌ده له پێكدادان، فارك له رێوڕه‌سمێكدا له 27ی حوزه‌یراندا دوواین چه‌كی ده‌ستی راده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد.