Hemın Othman Mohammed
12 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2016
دوێنێ شەممە، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له باكووری سووریا، كه خەریکی ئاماده‌باشی بوون بۆ هێرش كردنه سه‌ر خاكی توركیا. به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له‌و هێرشانه‌دا هه‌شت تیرۆریست كوژراون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، دوێنێ شەممە تۆپخانه‌كانی توركیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ١١ ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه پێكهاتبوون له سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی كاتیۆشا و هاوه‌ن و، له ئاماده‌باشیدا بوون بۆ هێرش كردنه سه‌ر خاكی توركیا.
هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان سێ هێرشی ئاسمانیان كرده سه‌ر چەند ناوچەیەکی دەورووبەری عەزاز و له ئاکامدا هه‌شت تیرۆریستی داعش كوژران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كۆنترۆڵی گوندەکانی کەفر کلبین، جبرین، سەندیف، دودیان و کەفر بریشایان كرد كه له ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا بوون لە باکووری حەلەب.