Mohammed Baqi Hussein
24 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
- "ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش، بە ئامانجی پاککردنەوەی ناوچە سنوورییەکانی باکووری سووریا و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان و پاراستنی یەکرێزی خاکی سووریا ئەنجام دەدرێن".
- ''لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی باکووری سووریا تا کاتژمێر 5:45 خولەکی بەیانی، 70 ئامانج لەناوبراون''.
- بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوە سەربازییەکان وەرگیراون لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە باکووری سووریا، ناوچەکانی کەکلیجە و جەرابلوس کراونەتە ئامانج، و فڕۆکە F-16 ه‌كان پێشڕەویی ده‌كه‌ن.
- لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی باکووری سووریا فڕۆکەجهنگییهكانی سوپای تورکیا لە کاتژمێر 7:50 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بۆردومانی 12 ئامانجی داعشیان کرد و توانیویانە 12 لە ئامانجەکان بە سەرکەوتوویی وێران بکەن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی سه‌ربازیی توركیا و هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سەر شارۆچکەی جەرابلوس لە سووریا دەستیان پێ‌کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانەوە دەستکەوتوون ئۆپه‌راسیۆنی هێزی سه‌ربازیی توركیا و هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی جه‌رابلوسی سه‌ربه شاری حه‌له‌ب، بە ئامانجی پاککردنەوەی ناوچە سنوورییەکانی باکووری سووریا و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان و پاراستنی یەکرێزی خاکی سووریا ئەنجام دەدرێن.
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاندووه سه‌ره‌تا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كاتژمێر 4:00ی به‌یانی به تۆپباران ده‌ستیپێكردووه و كاتژمێر4:05 خولهك به شۆفڵ و حه‌فاره رێگاكان كراونه‌ته‌وه و تا کاتژمێر 5:45 خولەکی بەیانی، 224 گولـلە تۆپ ئاراستە کراوە و لەئەنجامدا 70 ئامانج ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كاتژمێر 5:45 خولهك تۆپبارانه‌كان كۆتاییان هاتووه و6:08 خولهك ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی ده‌ستپێكراوه.
- 12 ئامانج لەناوبراون
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە وەرگیراون لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی باکووری سووریادا فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی سوپای تورکیا لە کاتژمێر 7:50 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بۆردومانی 12 ئامانجی داعشیان کرد و توانیویانە 12 لە ئامانجەکان بە سەرکەوتوویی لەناوبەرن و تێک بشکێنن.
لەگەڵ جووڵاندنی هێز بۆسەر سنوور بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی داعش لە باکووری سووریا لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکی ئەرکان جەنەڕاڵ خلوسی ئاکار، فه‌رمانده‌ی دووەمی ئەرکان جەنەڕاڵ ئومیت دوندار لەگەڵ لیژنەی فەرماندەییەکان لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لەسەر ئاستی باڵا بەمەبەستی ئاراستەکردنی جموجۆڵەکان لە ئامادەباشیدان.